هۆکارەکانی جەڵتەی چاو
وێستگە ستایل-
جەڵتەی چاو ناسراوە بەتەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن لەتۆڕی چاو یان لقەکانی و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی و دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەیەك لەنێو چاو، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو لهم بابهتهدا هۆکارەکانی جەڵتەی چاو دهخاته ڕوو.
1- تەمەن: زیاتر لە نیوەی یٔەوانەی توشی جەڵتەی چاو یٔەبن لە سەروو تەمەنی 65 ساڵییەوەن.
2- بەرزی فشاری خوێن: یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، وە یٔەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێت یٔەگەری هەیە ببێتە هۆی دووبارە و چەند بارەی جەڵتەی چاو.
3- بەرزی چەوری خوێن یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.
4- نەخۆشی شەکرە.
5- حەبی دژە سکپڕی: ژنی گەنج یٔەگەر بۆماوەیەکی زۆر حەبی دژەسکپڕی بەکاربهێنێت ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی چاو ببێت.
6- جگەرەکێشان:بە تابیەت یٔەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر و ڕێژەیەکی زۆر بکێشرێت.
PM:05:58:01/06/2025
ئهم بابهته 932
جار خوێنراوهتهوه