بوك به ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ته‌رم چو بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی بوكێكی به‌رازیلی بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه به ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ته‌رم چۆته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه هۆكاری پشت ئه‌م بڕیاره‌یه.
دانییلا سینسور ته‌مه‌نی 33 ساڵه میوانه‌كانی شۆك كردوه كاتێك به ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ته‌رم چۆته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له نزیك شاری ساو پاولۆ له به‌رازیل، ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ ئه‌پۆلۆ سكاریت ته‌مه‌ن 31 ساڵ هاوسه‌رگیری كردوه.
ئه‌م خانمه له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی وتویه‌تی" سه‌ره‌تا میوانه‌كان شۆك بوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌مان بۆ باسكردن به‌لایانه‌وه سه‌رنجڕاكێش بووه"
ورده‌كاری بابه‌ته‌كه به‌و جۆره بووه، له‌مانگی ئه‌پریل ی 2023 دانییلا و سكاریت بۆیه‌كه‌مجار له مه‌راسیمێكی ناشتنی ته‌رم یه‌كتریان بینیوه، زاوا به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی ناشتنی ته‌رم بووه، له‌وكاته‌وه دانییلا به سكاریت سه‌رسامبووه ته‌نانه‌ت سكاریت بۆ بینینی زاوا چه‌ندینجار چۆته مه‌راسیمی پرسه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ، پاش دروستكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان بڕیاری هاوسه‌رگیریانداوه و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش بڕیاریانداوه بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یان به ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ته‌رم بچنه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌یان.
PM:05:53:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه