چارەسەرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا دەگمەنە بەڵام دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەر بکرێت، بەتایبەتی کاتێک زوو دەستنیشان دەکرێت، دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا چارەسەرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا دهخاته ڕوو.
1-نەشتەرگەری: زۆرجار نەشتەرگەری هەنگاوی یەکەمە ئەگەر شێرپەنجەکە بڵاونەبوبێتەوە
جۆرەکانی:
-نەشتەرگەری مەمکبڕین : لابردنی تەواوی مەمک، زۆرجار گۆی مەمکیش لادەبرێت
-وەرگرتنی نموونە لە گرێ لیمفەکان: بۆ پشکنین کە ئایا شێرپەنجە بۆ گرێ لیمفاوییەکان بڵاوبووەتەوە یان نا.
2-چارەسەری تیشک:
بەزۆری دوای نەشتەرگەری چارەسەری تیشکی پێشنیار دەکرێت، بە تایبەت ئەگەر:
-وەرەمەکە گەورە بوو
-بڵاوببونەوە بۆ گرێ لیمفاویەکان
مەبەست: کوشتنی مانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی.
3- چارەسەری هۆرمۆنی (Endocrine): وەک تامۆکسیفێن
چارەسەری کیمیایی بەکاردێت ئەگەر:
-وەرەمەکە گەورە بوو
- شێرپەنجە بۆ گرێ لیمفاویەکان بڵاوبووەتەوە
- شێرپەنجەکە هەستیار نییە بە هۆرمۆنەکان و بە چارەسەری هۆرمۆنی چارەسەر نابێت
4-بەدواداچوون:
-ڕاوێژکاری بۆماوەیی: زۆرجار پێشنیار دەکرێت، بە تایبەت ئەگەر گومانی هۆکاری بۆماوەیی بکرێت.
-پشتگیری دەروونی زۆر گرنگە
-بەڕێوەبردنی شێوازی ژیان: خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن و چاودێریکردن بۆ دووبارەبوونەوەی شێرپەنجەکە.
PM:05:51:01/06/2025
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه