توێژینه‌وه‌یه‌ك: باده‌م مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
باده‌م به‌های خۆراكی به‌رز و سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و شه‌كره و شێرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی" ڤێری ویڵ هێلس" پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا چه‌ندین سوودی خواردنی باده‌م خراوه‌ته ڕوو ئه‌مانه‌ش له چه‌ندین سه‌رچاوه و توێژینه‌وه وه‌ریگراون.
1- دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ:
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه چه‌وری تاك ی ناتێر كه له باده‌مدا هه‌یه، یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ ی زیانبه‌خش"LDL" ده‌دات و ئاستی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش"HDL" به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
2- مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له‌ناو باده‌مدا پێكهاته‌ی ڕوه‌كی تایبه‌ت به دژه هه‌وكردن و دژه ئۆكسان هه‌یه مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه باده‌م و گوێز و عه‌لی بابا ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك سێ هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه كه‌مده‌بێته‌وه كه ئه‌م چه‌ره‌سانه ناخۆن.
3-بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه:
باده‌م یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش ده‌دات، كاری ملوله‌كانی خوێن چالاك ده‌كات بۆ ته‌ندروستی دڵ سوودی هه‌یه.
4-ئاستی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات:
به‌هۆی نزمی ئاستی كاربۆهیدرات و به‌رزی ڕێژه‌ی پرۆتین و مه‌گنسیۆم تیایدا، باده‌م بژارده‌یه‌كی باشه بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره.
5-ته‌ندروستی ئێسك ده‌پارێزێت:
باده‌م بڕێكی زۆر كالسیۆم ی تیادایه ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی ئێسك و ددان به‌سووده، بژارده‌یه‌كی باشیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان هه‌یه به به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی.
PM:05:41:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه