جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی قه‌ده‌غه‌كرا
وێستگە ستایل-
فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێكه له‌و جگه‌رانه‌ی له‌ئێستادا له‌ناو گه‌نجان زۆر بڵاوه، به‌ڵام وڵاتی به‌ریتانیا بڕیاریداوه فرۆشتنی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه قه‌ده‌غه بكات ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاش ئه‌وێش هه‌ریه‌ك له به‌لجیكا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌م بڕیاره‌یانداوه.
وه‌زیری ژینگه‌ی به‌ریتانیا ماری كری ده‌ڵێت" له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی یه‌كجار به‌كاردێت، شه‌قامه‌كانمان پڕ بووه له‌م جۆره جگه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌نج و منداڵه‌كانمانی ئالوده‌ی نیكۆتین كردوه"
ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه له‌ساڵی 2021 ه‌وه له بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌ستن، بڕیار وایه چیتر نه‌فرۆشرێت و قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌و كه‌سه‌ش كه دژی ئه‌م یاسایه بوه‌ستێته‌وه و به‌كاریبهێنێت ئه‌وه به بڕی 200 جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینی غه‌رامه ده‌كرێت كه ده‌كاته 269 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش سزاكه‌ی زیندانیه بۆ ماوه‌ی دووساڵ.
ته‌نها له ساڵی 2024 هه‌فتانه به‌نزیكه‌ی پێنج ملیۆن جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی فڕێدراوه، ئه‌وه‌ش ده‌كاته 40 تۆن لیسۆم ساڵانه كه پێویستی كاركردنی 5000 ئۆتۆمبێلی ئه‌لیكترۆنی دابین ده‌كات، هاوكات به‌هۆی پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه‌وه ئه‌گه‌ری ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌یه له ماڵه‌كاندا.
PM:07:04:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1712
جار خوێنراوه‌ته‌وه