‌نیشانه‌ و هۆكار و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بوو

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی ڕەبوو بریتیە لە هەستیاری درێژخایەنی بۆریەکانی هەوا کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و هەڵاوسان و پاشان گیرانی ئەو بۆریانە، بە نیزیکەی250 ملیۆن کەس توشبووی ئەم حالەتەن بە گوێرەی ئامارەکانی2019، زۆر جار نەخۆشی ڕەبو لەگەڵ هەریەک لە ووشکە بیروی پێست و هەستیاری وەرزی چاو و لوت بەدیار دەکەوێت، دكتۆر هەرێم پسپۆڕی نەخۆشیە هەناوییەکان و سنگ و بۆریەکانی هەوا له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ باسده‌كات.
 
لە نیشانە سەرەکیەکانی ڕەبو:
1-تەنگەنەفسی یاخو پشوو سواری بەتایبەت لەکاتی ماندووبوون و تەپوتۆز و بۆنی تیژدا
2-کۆکە بەتایبەتی کۆکەی ووشک و ڕەق
3-توندبوونی سەر سنگ
4-دووبارەبوونەی خیزەی سەرسنگ بەتایبەت لە کاتی خەوتن و بەرەبەیاندا.
5-دەردانی مادەیەکی لینجی سپی کە لەوەیە لە هەموو نەخۆشێکدا نەبینرێت.

هۆکارەکانی:
هۆکاری سەرەکی بۆماییە وەک بوونی جینات کە ئەگەری توشبوون بە ڕەبو زیاد دەکات لەگەڵ پاڵنەرە دەرەکیەکان وەک:
پسبوونی هەوا،دوکەڵ و تەپوتۆز و خۆڵبارین،چەندبارە هەوکرنی بۆریەکانی هەواو سیەکان،دەنکە هەڵاڵە بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا، تووک و پەڕی ئاژەڵە ماڵیەکان لە باڵندەی زینە و سەگ و پشیلە،بۆن و عەتری تیژ،مادە خاوێنکەرەوەکان و فاست،هەوای سار و ووشک،جگەرەکێشان و یان بەرکەوتنی دوکەڵی جگەرە بەشێوەی دەستی دوو، منداڵی نەبەکام ،جگەرەکێشانی دایک لە کاتی دووگیانی، هەندێک ئیش و کار وەک کارگەی گەچ و چیمنەتۆ و نانەواخانە،دەرمانی ئازار شکێن لەجۆری NSAID و ئەسپرین و خاوکەرەوەی لێدانەکانی دڵ،فشار و تەنگژەی دەروونی تووند هتد.

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ڕەبوە؟
سەرەتا دەبێت کەسەکە هەموو یان هەندێک لە نیشانەکانی تێدا بێت وەک کۆکەی ووشک و تەنگەنەفەسی و خیزەی سەرسنگ و دووبارە و چەند بارەبوونەوەی ئەم نیشانە و دەرکەوتانە بەتایبەت لە کەسانی منداڵان و هەرزەکاراندا، پاشان لە ڕێگەی هەندێک پشكنینی تایبەتەوە وەک:
-هێڵکاری فەرمانی سیەکان و دووبارەکردنەوەی لە پاش پێدانی تەبخیری ڤینتۆلین.
-ڕێژەی FeNO کە لە ڕێگەی هەناسەوە دەکرێت
-وێنەی تیشکی سنگ بۆ بەدەرکردنی ئەگەری بوونی نەخۆشیەکی تر.
-شیکاری خوێن بۆ زانینی ڕێژەی eosinophil & IgE.

چاەسەر و خۆپارێزی:
1-بەکارهێنان پەمپ یاخود په‌مپ، ڕێگەچارەی سەرەکیە بۆ نەخۆشانی ڕەبوو بەتایبەت ئەگەر بەشێوەکەی دروست بەکاربهێنرێت، پاشان حەپ و شروپ کە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت.
2-دوورکەتنەوە لە پاڵنەرە دەرەکیەکان لەوانەی لە سەرەوە باس کراوە.
3-کەسەکە ساڵانە پێکوتەی ئەنفلوێزا بکات.
4-چاودێری کردنی بەردەوام بە شێوای دەوری لەناوەندە تەندروستیەکان یاخود پزیشکی پسپۆڕ.
5-دەرزی بایۆلۆجی(Benrazulimab )کە گاریگەی تەواوی هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕەبووە بەڵام بەهۆی گرانی نرخەکانیەوە کەمتر بەکار دەهێنرێت.
‏6- immuno therapy : کەمکردنەوەی یان کپکردنی بەرگری لەش بۆ ئەو مادانەی کەسەکە هه‌ستیاری هەیە پێی بەتایبەت لەو کەسانەی کە هەستیاری چاو و لوت و پێستیان هەیە.


PM:08:35:30/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌