‌له‌م حاڵه‌تانه‌ی‌ دووگیانی پێویست به‌ فریاگوزاری ده‌كات

وێستگە ستایل-

حاڵەتە فریاگوزاریەکانی دووگیانی بریتین لە حاڵەتێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان کە لە کاتی دووگیانی، منداڵبوون، یان دوای منداڵبوون ڕوودەدەن و پێویستیان بە چاودێری پزیشکی خێرا هەیە، دکتۆرە کەژان پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 

1-خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون (PPH)
خوێنبەربوونی زۆر دوای منداڵبوون کە ڕەنگە بەهۆی گرژنەبوونی منداڵدان، مانەوەی وێڵاش، زەبر و زەنگی کۆئەندامی زاوزێ ڕووبدات نیشانە سەرەکییەکانی:
- خوێنبەربوونی زۆر لە زێ
- سەرگێژخواردن، بێهۆشبوون، یان خێرا لێدانی دڵ
- کاڵبوونەوەی پێست
- ئاوسان یان ئازار لە بەشی خوارەوەی سک

2- ئیکلەمپسیا و پێش ئیکلەمپسیای توند
- پێش ئیکلەمپسیا(بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن + بوونی پرۆتین لە میزدا یان تێکچوونی کارکردنی ئەندامەکان)

3- پچڕانی منداڵدان
- زۆرجار لە کاتی منداڵبووندا، بەتایبەتی لەو ژنانەی پێشتر پەڵەی نەشتەرگەری منداڵبوونییان هەبووە دەبێتە هۆی ئازاری کتوپڕی سک

4-جیابوونەوەی پێشوەختەی وێڵاش
-جیابوونەوەی پێشوەختەی وێڵاش لە دیواری منداڵدان.
- نیشانەکانی: خوێنبەربوونی زێ، ئازاری سک، ڕەقبوونی سک

5-هاتنەخوارەوەی وێڵاش
-هاتنەخوارەوەی وێڵاش دەبێتە حاڵەتێکی فریاگوزاری ئەگەر ببێتە هۆی خوێنبەربوون
-نیشانەکانی: خوێنبەربوونی بێ ئازار لە زێ لە سێ مانگی دووەم یان سێیەم.


PM:06:44:30/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌