جۆرێك جه‌لی به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناویدا قه‌ده‌غه‌كرا
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای هاریبۆ ی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگ له‌دروستكردنی شیرینی"جه‌لی" منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئه‌م جۆره شیرینیه‌ی له بازاڕه‌كانی هۆڵه‌ندا كشانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی زانراوه له‌ناو ئه‌م شیرینیه‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه و به‌هۆی خواردنیه‌وه زیان به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گه‌یشتوه و له‌ناویاندا منداڵ هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاویان كردۆته‌وه مادده‌ی"قه‌نه‌ب" له‌ناو جه‌لی جۆی"جه‌لی كۆلا" هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك خێزان پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ئه‌م شیرینیه‌یان خواردوه توشی سه‌رگێژخواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن بوون.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك و به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵه‌ندا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا وتویه‌تی"چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان بردوه بۆ پشكنین و پاش شیكردنه‌وه‌ی زانیومانه له‌ناویدا مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌م جه‌لیه به‌رده‌وامه، پاش زانینی بابه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به كۆمپانیای هاریبۆ كردوه و ئه‌وانیش به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌بازاڕدا كشاندۆته‌وه"
وته‌بێژی كۆمپانیای به‌رهه‌هه‌مێنه‌ری ئه‌م شیرینیه وتویه‌تی"سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ر له سه‌ره‌كیترین كاره‌كانی ئێمه‌یه و ئه‌م بابه‌ته‌ش به جدی وه‌رده‌گرین، له‌به‌رئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌مان له‌بازاڕه‌كاندا كشاندۆته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستی له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رمان بن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته"
PM:06:37:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه