هیوایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بینایی چاویان له‌ده‌ستداوه
وێستگە ستایل-
تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر جۆرێك ده‌رمانی نوێ كه بۆ دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی بۆ چاو دروستكراوه، سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌رمان وابكرێت چاو توانای دوباره چاكبوونه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ڕێی گه‌یاندنی ته‌نه هانده‌ره‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ده‌ماره خانه‌كانی تۆڕی چاو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هیوایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بینایی چاویان له‌ده‌ستداوه.
ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی"ساینس ئه‌لێرت" ی زانستی بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه تیمێكی توێژینه‌وه له كۆریایی باشوور توانیویانه كار بكه‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌م ده‌رمانه، تائێستا له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌كانی تۆڕی چاو بوون، به‌سوود وه‌رگرتن له‌م چاره‌سه‌ره تۆڕه خانه‌كانی چاویان نوێ ده‌بێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ساڵی 2028 ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه.
PM:06:18:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه