كورته باڵای كۆرپه له سۆنه‌ردا ئاشكرا ده‌بێت؟
وێستگە ستایل-
ئایا ئەگەر کۆرپەلەیەک کورتەباڵایی (Achondroplasia)ی هەبێت بە سۆنار پێی ئەزانرێت؟ دکتۆرە شەنگ پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"کورتەباڵایی (achondroplasia) بە باوترین جۆری ناتەواوی زگماکی ئێسکەپەیکەری مرۆڤ دادەنرێت کە بەنزیکەیی کار لە هەموو ئێسکەکانی جەستە دەکات."
دەتوانین لە ڕێگەی سۆنارەوە ئەم زانیارییانەمان دەستبکەوێت:
1-ئێسکی ڕان کورتترە لەوەی چاوەڕوانکراوە بەپێی تەمەنی کۆرپەکە.
2-پەنجەی ٢،٣،٤ بەشێوەی جیابووەوە دەردەکەون و هەمان درێژییان هەیە.
3-زیادبوونی قۆقزی ناوچەوان (frontal bossing).
4- قوپانی لووت .
PM:11:25:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه