‌پپسۆڕێك: دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ هه‌تا تەمەنێکی دیاریكراو ئاساییە

وێستگە ستایل-

منداڵی ئاسایی بە چەند قۆناغێکی گەشەکردندا تێپەڕدەبێت کە تیایدا منداڵ لە تەمەنی 4 بۆ 5 مانگیدا پێویستە هەندێک گروگاڵ و دەنگدانەوەی هەبێت،به‌ڵام ئایا دواكه‌وتنی قسه‌كردنی منداڵ هه‌تا چ ته‌مه‌نێك ئاساییه‌؟ فەرھاد محمد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئاخاوتن و زمان، ئۆتیزم له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت"لە تەمەنی یەک ساڵیدا منداڵ پێویستە توانای وتنی هەندێک لە وشەکانی هەبێت،  کاتێک منداڵان دەگەنە تەمەنی 2 ساڵی قسەکردنیان زیاتر دەبێت و دەتوانن دوو وشە پێکەوە بڵێن وەکوو ڕستە، دواتر لە تەمەنی 3 ساڵیدا ڕستەکان درێژتر و زۆرتر دەبنەوە."

ده‌شَڵێت" لە کاتی دواکەوتنی هەریەک لەم قۆناغانەدا دایک و باوک پێویستە ئاگاداربن چونکە ئەمە بوونی هەندێک کێشە لە منداڵەکەدا پیشان دەدات بۆیە وا باشترە سەردانی پسپۆری ئەم بوارە بکەن."


PM:10:10:07/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌