دوای نەشتەرگەری قەڵەوی چ ڕجیمێکی خۆراک پێویستە؟
وێستگە ستایل-
دوای نەشتەرگەری قەڵەوی، پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست زۆر گرنگە بۆ چاکبوونەوە، دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا ههنگاوهكانی خستۆته ڕوو.
1-قۆناغی یەکەم: خواردنی شلەمەنی (1-3 ڕۆژ دوای نەشتەرگەری)
-خواردنی ڕێگەپێدراوە: ئاو، شۆربا، شەربەت
2-قۆناغی دووەم: (تا ٢ هەفتە)
-ڕێگەپێدراوە: شلەی پڕۆتین، شیر، ماست
3-قۆناغی سێیەم: خۆراکە کوڵاوەکان (هەفتەی ٣-٤)
فاسۆلیا کوڵاو، هێلکە، سەوزەی کوڵاو، میوەی نەرم (وەک مۆز)، سێو
ئامۆژگاری: بە هێواشی بخۆ، کاتێک تێر بوو بوەستە و دوور بکەوەرەوە لە خۆراکی پڕ لە ڕیشاڵ.
4-قۆناغی چوارەم: خۆراکی ئاسایی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری قەڵەوییان بۆ ئەنجام دراوە (دوای 7-8 هەفتە)
-خووی خواردنی تەواوی ژیان.
-پڕۆتین بخۆ ( ڕۆژانە 60-80g).
-ژەمی بچووک بخۆ و زوو زوو (5-6 لە ڕۆژێکدا).
-پێویستە بەباشی خواردن بجویت و بە هێواشی بیخۆ.
-دوور بکەوەرەوە لە شەکر و خواردنی سورکراو و خواردنەوە گازییەکان .
ڕۆژانە تەواوکەری خۆراکی و ڤیتامینی ڕێنماییکراو بخۆ (بۆ نموونە، ڤیتامین B12، کالیسیۆم لەگەڵ ڤیتامین D، ئاسن).
PM:02:35:05/05/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه