چی به‌سه‌ر مێشكدا دێت له‌كاتی به‌ڕۆژووبوون؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕۆژووی پچڕ پچڕ یارمه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی مێشك ده‌دات و چالاكی و كاره‌كانی ڕێكده‌خاته‌وه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه ڕۆژووی پچڕ پچڕ واده‌كات گۆڕانكاری له به‌شی چه‌پی مێشكدا ڕوبدات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌رپرسه له ڕه‌فتاری مرۆڤ و كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵچوون.
به‌شداربوان له‌توێژینه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژوبووندا تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ڕۆژوو واده‌كات تۆڕی ده‌ماری مێشك ڕێكبخرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاره‌زووكردنی خواردن و هه‌ڵچونه‌وه، هاوكات به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده زیادی كردوه.
پسپۆڕێكی بواری ده‌مار له‌زانكۆی كۆلۆمبیا"ساره جه‌نگیز" ده‌ڵێت" ئه‌م كارلێكانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ڕۆژوو به‌ته‌نها كار له جه‌سته ناكات به‌ڵكو كار له كیمیای مێشك ده‌كات، به‌ته‌واوبوونی ڕۆژوو ئه‌م كاریگه‌ریه ته‌واو نابێت به‌ڵكو پرۆگرامی مێشك ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ"
هاوكات له‌ماوه‌ی به‌ڕۆژوبوندا ئاستی پرۆتینی (BDNF) له جه‌سته‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی ده‌ماره خانه‌كان ده‌دات و یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كات، ڕێگایه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ماره خانه‌كان له خانه مردوه‌كان خۆیان پاك بكه‌نه‌وه.
AM:11:19:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه