نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كانی ئه‌مازۆن بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیكوادۆر مردنی 8 منداڵی ڕاگه‌یان به‌هۆی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌ك كه هۆكاره‌كه‌ی به‌كتریایه و تائێستا 46 كه‌س له دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌ی ئه‌مازۆن له ئیكوادۆر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون.
به‌گوێره‌ی‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌م نه‌خۆشییه له ناوچه‌ی تایشا له هه‌رێمی مۆرۆنا له سانتیاگۆ له‌ناو دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه بڵاوبۆته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كردوه تائێستا 8 منداڵ به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 46 كه‌سیش توشبوون و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتوه و ئه‌م نه‌خۆشییه له مشكه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له‌ڕێی میز و پیسایی یان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی ئاو یان خاكی پیسبوو به به‌كتریاكه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه سه‌رئێشه‌ی نیوه و تا و سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتنه، له‌حاڵه‌تی توندا نیشانه‌ی توندی هه‌ناسه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌كتریاكه زیان به جگه‌ر و گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت.
PM:05:58:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه