توێژینه‌وه‌یه‌ك: وه‌رزشكردن سوودی بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وێرانكه‌ری چاره‌سه‌ره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌دات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه توێژه‌ره‌وه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی"شنگیگ" سه‌ر به زانكۆی پزیشكی چین ئه‌نجامیانداوه و داتای 485 حاڵه‌تیان وه‌رگرتوه له 80 توێژینه‌وه‌ی جیاواز كه پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌نجامدراوه.
ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی، وه‌رزشكردن ته‌نها چالاكیه‌كی كات به‌سه‌ربردن نییه به‌ڵكو به‌شێكی سه‌ره‌كییه له پرۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ی نوێ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری زیانبه‌خشی چاره‌سه‌ره كیمیاویه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه كه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌رده‌گیرێا، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆر له توشبوانی شێرپه‌نجه به‌هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه توشی لاوازی توانای یاده‌وه‌ری ده‌بن بێجگه له‌وه‌ش چاره‌سه‌ری كیمیاوی شێرپه‌نجه كار له دڵ و ده‌مار ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕێگایه‌كی نوێیه به‌كارده‌هێنرێت بۆ توشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، وه‌رزشكردن خراوه‌ته لیستی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌وه بۆ ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
PM:05:31:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه