چای ماچا هۆكاره بۆ كه‌مخوێنی؟
وێستگە ستایل-
چای ماچا به ڕه‌نگه سه‌وزه تایبه‌ته‌كه‌ی و تامه جیاوازه‌كه‌ی ناسراوه، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بۆته خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له قاوه‌خانه‌كان و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسده‌كرێن.
به‌ڵام به‌م دواییانه له ئه‌پی "تیك تۆك" ئاگای له‌باره‌ی زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چایه دراوه و ده‌وترێت هۆكاره بۆ توشبوون به كه‌مخوێنی.
چای ماچا چییه؟
ئه‌مه جۆره بۆدره‌یه‌كی هاڕاوه له چای سه‌وزی وشك دروستده‌كرێت به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی چا و لاتێ و شیرینی وه‌ك ئایسكرێم.
ئه‌م جۆره چایه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی سروشتی بێت ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كافاین و مادده‌ی سیانین ووزه‌یه‌كی ئارام به‌خش و به‌رده‌وامی تیادایه.
ئه‌م چایه كار له مژینی ئاسن ده‌كات؟
ئه‌و ترسه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م جۆره چایه هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مادده‌ی كیمیاوی"تانینات" جۆرێك پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره و له‌م چایه‌دا هه‌یه هۆكاره بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی مژینی ئاسن له جه‌سته‌دا، به‌تێپه‌ڕبونی كات واده‌كات ئاسن له خوێندا دابه‌زێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به كه‌مخوێنی.
پسپۆڕی خۆراك"كیربی دیلی" ده‌ڵێت" خواردنه‌وه‌ی چای ماچا له‌گه‌ڵ یان پاش ژه‌مێكی پڕ له ئاسن واده‌كات جه‌سته توانای مژینی ئاسنی نه‌بێت، به‌تایبه‌ت خانمانی دووگیان و ئه‌وانه‌ی شیر ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ڕوه‌ك خۆرن و توشبووان به نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
باشتره یه‌ك بۆ دوو كاتژمێر كات هه‌بێت له‌نێوان خواردنی ئه‌م جۆره چایه و ژه‌مێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاسن یان ته‌واوكاری خۆراكی ئاسن، هاوكات زیاتر له كوپێك چا له‌م جۆره باشتره نه‌خورێته‌وه.
PM:05:27:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه