‌چه‌ند ڕێنمایه‌ك بۆ خۆپاراستن لە تای خوێن بەربوون

وێستگە ستایل-

تای خوێن به‌ربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای  ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر له‌ رێگه‌ی‌ شله‌و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، دكتۆر سه‌رخێڵ پسپۆڕی ته‌ندروستی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌كی خستۆته‌ ڕوو بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌.

1-دڵنیابە لەسەر چاوەی ئەو گۆشتەی بەکاریدەهێنیت واتە پێویستە لە کوشتارگە فەرمیەکان سەر بڕابێت.
2-پێویستە گۆشت بکڵوێنریت لەپلەی گەرمی بەرزدا واتە پلەی کوڵاندن.
3-ئەو چەقۆو کەرەستانەی بەکاردەهێنریت بۆ پارچەکردنی گۆشت  نابیت بەهیچ شێوەیەک بۆ سەوزەو میوە بەکار بهێنریت
4-بەرهەمە شیرە مەنیەکان پێویستە سەرچاوەیان دیارو پاکژبیت
5-خۆت دروبگرە لە بەرکەوتن و دەست لێدان لە ئاژەڵەکان لەم وەرزەدا
6-لەکاتی ئامادەکردنی گۆشتی ئاژەڵ و دەست لێدانی پێویستە دەست بە ئاو سابون بشۆریت.
7-بەهیچ جۆرێک گۆشتی دەرەوەی کوشتارگە فەرمیەکان بەکار مەهێنن چونکە هیچ پشکنینیکی بۆ نەکراوە.
8-لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی پەتا پیویستە سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکریت بۆ مەبەستی دڵنیابونەوە .


PM:05:26:04/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌