دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك مه‌ترسی مردن به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن خێراتر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی كالیفۆرنیا له سان دیاگۆ ئه‌نجامدراوه ئه‌نجامی گرنگی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه‌ی دیاریكراو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه تیایدا زیاتر له 1000 نه‌خۆشی توشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن به‌شداریان كردوه په‌یوه‌ندی نێوان وه‌رگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ترسی مردن به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن خراوه‌ته ڕوو كه باوترین و بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له‌ناو گه‌نجاندا بڵاوه.
تیمی توێژینه‌وه‌كه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك توشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن دیاری بكرێت مه‌ترسی مردنیان له‌ماوه‌ی 5 ساڵدا %56زیاتر بووه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارنه‌هێناوه مه‌ترسی مردنیان ته‌نها %5 بووه به‌م نه‌خۆشییه.
پسپۆڕان هۆكاری كاریگه‌ری و زیانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هه‌بوونی ماده‌ی THC وه‌ك مادده‌یه‌كی چالاك له كۆمه‌ڵه‌ی هۆشبه‌ره‌كاندا واده‌كات هه‌وكردنی كۆڵۆن زیاتر ببێت و ئه‌و خانانه چالاك ده‌كات كه هۆكاری توشبوونن به‌شێرپه‌نجه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌كات له‌ڕێی توشبوون به خه‌مۆكی و سترێس.
به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌ش نابێت به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاد ده‌كات و دابه‌شبوون و گۆڕانیان خێراتر ده‌كات.
PM:05:24:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6552
جار خوێنراوه‌ته‌وه