‌دیاریکردنی حاڵەتی (microcephaly) قەبارەی بچووکی سەری کۆرپەلە بە سۆنار

وێستگە ستایل-

ئەم حاڵەتە لەڕێگەی سۆنارەوە دیاری ئەکرێت و تاوەکو تەمەنی کۆرپەلەکە زیاتر بێت باشتر ئەتوانرێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، دكتۆره‌ شه‌نگ پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری باسكردوه‌.
  
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەگشتی ئەبینین کە قەبارەی سەری کۆرپەلەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بچوکترە بە بەراورد بە جەستەی کۆرپەلە لەڕێگەی پێوانی (Head Circumference)هەروەها لەوانەیە لەگەڵیدا ناتەواوی کرۆمۆسۆمی یان ناتەواوی زگماکی ببینرێت"
 
بچووکی قەبارەی سەری کۆرپەلە ( microcephaly) بەگشتی دابەش ئەکرێت بۆ دوو جۆر:
1-ئەکرێت زگماک بێت و پەیوەندی بە جینەکان و بۆماوەییەوە هەبێت یان پەیوەندی هەبێت لەگەڵ ناتەواوی کرۆمۆسۆمی وەکو کۆنیشانەی داون یان کۆنیشانەی ئێدوارد.

2-ئەکرێت لە سەرەتادا هیچ کێشەیەک لە قەبارەی سەری کۆرپەلەدا نەبووبێت بەڵام بەهۆی هەندێ جۆری هەوکردنەکان وەک (TORCH infection)  ، یان کەمبوونەوەی ڕۆشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ کۆرپە یاخود هەندێ نەخۆشییەوە ئەم حاڵەتە ڕووبدات.


PM:07:21:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌