‌ئایا قەڵەوی کاریگەری دەبێت لەسەر سپێرمی پیاوان؟

وێستگە ستایل-

بەڵێ، قەڵەوی کاریگەری لەسەر کوالیتی سپێرمی پیاوان هەیە، ‏‎دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین كاریگه‌ریه‌كانی خستۆته‌ ڕوو.
 
1-ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
2-زیادبوونی خانەکانی چەوری هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەگۆڕێت بۆ ئیسترۆجین.
3-ئەمەش ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دادەبەزێنێت، بەرهەمهێنانی سپێرم کەمدەکاتەوە.
4-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کیسی گون
5-چەوری لە ناوچەی ڕان  پلەی گەرمی کۆئەندامی زاوزێ بەرز دەکاتەوە، بەرهەمهێنانی سپێرم پێویستی بە ژینگەیەکی فێنکتر هەیە  گەرمی ژمارەی سپێرم و جووڵەی کەمدەکاتەوە.
6-بەرگری ئەنسۆلین، پەیوەستە بە جۆری دووەمی شەکرە و بەرگری ئەنسۆلین، کە زیان بە هۆرمۆنەکانی زاوزێ دەگەیەنن، دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای کۆئەندامی زاوزێ و کەمکردنەوەی کوالێتی سپێرم.
7-قەڵەوی پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و کێشەی کۆئەندامی زاوزێ هەیە، ئەمەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون دەبێت.


PM:06:00:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌