په‌نیری تۆفۆ كار له تۆوی پیاوان ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
سه‌رده‌مێكه خواردنه ڕوه‌كیه‌كان ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره، په‌نیری تۆفۆ وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی پاقله‌ی سۆیا هه‌ندێك وه‌ك كانێكی خۆراكی به به‌ها ته‌ماشای ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێكی دیكه گومانیان هه‌یه له سه‌لامه‌تی ئه‌م جۆره په‌نیره چونكه پێكهاته‌ی هاوشێوه‌ی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی تیادایه.
به‌ڵام ئایا ڕاستی ئه‌م بابه‌ته چییه و ئه‌م په‌نیره به‌ڕاستی زیان به ته‌ندروستی پیاوان ده‌گه‌یه‌نێت؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری "نیویۆرك تایمز" له زاری ئیمی براگانینی پسپۆڕی خۆراك بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" په‌نیری تۆفۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتینی ته‌واوه‌تی، 85 گرام له‌م په‌نیره به نزیكه‌ی 4-14 گرام پرۆتین و ترشی چه‌وری سه‌ره‌كی تیادایه، هاوكات ڤیتامین B و چه‌وری ناتێر و كانزای كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك و ئاسنی تیادایه."
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م په‌نیره ده‌وترێت هه‌بوونی پێكهاته‌كانی ئایزۆڤلاڤۆنات ه ئه‌ویش پێكهاته‌ی ڕوه‌كیه و نزیكه له هۆرمۆنی ئیسترۆجینی مرۆیی، هه‌ندێك ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هۆرمۆنی هه‌بێت و په‌یوه‌ندی هه‌بێت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یان لاوازی توانای به‌پیتی تۆوی پیاوان.
دكتۆر چی سۆن پسپۆڕی خۆراك و په‌تا زانی له زانكۆی هارڤارد باسی له‌وه كردوه ئه‌م ترسانه هیچ به‌ڵگه‌ی به‌هێز له‌پشتیانه‌وه نییه و ئایزۆرڤلاڤۆنات تایبه‌تمه‌ندی دژه شێرپه‌نجه و هه‌وكردنی هه‌یه و هیچ كاریگه‌ری ئیسترۆجینی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت پێچه‌وانه‌یه چونكه به‌رهه‌مه‌كانی سۆیا مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه و زیادی ناكه‌ن.
دكتۆر سۆن ده‌شڵێت" تائێستا توێژینه‌وه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی سۆیا یان له‌سه‌ر تۆوی پیاوان ئاشكرا نه‌كردوه، سه‌باره‌ت به خانمانیش سۆیا گڕه‌و گه‌رمای ته‌مه‌نی نائومێدی كه‌مده‌كاته‌وه و مه‌ترسی توشبوون به پوكانه‌وه‌ی ئێسك پاش كۆتایی هاتنی سوڕی مانگانه كه‌مده‌كاته‌وه"
PM:05:52:01/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه