‌دەرزی ترشی هایلورۆنیک بۆچی بەکاردەهێنرێت؟

وێستگە ستایل-

دەرزی ترشی هایلورۆنیک (کە بە دەرزی لینجی ئەژنۆ ناسراوە)  بە شێوەیەکی باو بۆ چارەسەرکردنی سەوەفانی ئەژنۆ بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی لەو نەخۆشانەی کە سەوەفانی سووک بۆ مامناوەندیان هەیە و وەڵامی باشیان نەداوەتەوە بۆ چارەسەرەکانی تر وەک چارەسەری سروشتی(علاج گبیعی)، دابەزاندنی کێش، یان دەرمان، دکتۆر کرمانج پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ كاریگه‌ری و سوده‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رزی ترشی هایلۆرۆنیك ده‌كات.

ئەم دەرزیە چۆن کاردەکات و پێویستە چی بزانیت:
ترشی هیالۆرۆنیک مادەیەکی سروشتییە کە لە شلەی جومگەکاندا هەیە و وەک چەورکەر و کەمکردنەوەی پەستان کاردەکات.
 لە کاتی تووشبوون بە سەوەفاندا کوالیتی و بڕیەکەی لە شلەی جومگەکاندا کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ڕەقبوون و کەمبوونەوەی جووڵە.
لێدانی دەرزی ترشی هایلورۆنیکی دەستکرد بۆ ناو جومگەی ئەژنۆ دەتوانێت لینجی ئەژنۆ بگەڕێنێتەوە و هەوکردن و ئازار کەم بکاتەوە.

کاریگەریه‌كانی چییه‌؟
1-کەمکردنەوەی بەرچاوی ئازار و باشتربوونی کارکردنی جومگەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک، زۆرجار ٣ بۆ ٦ مانگ یان زیاتر دەخایەنێت .
2-کاریگەری دەرزیەکە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە, ئەو کەسانەی سەوەفانی قورسیان هەیە کەمتر سود لەم چارەسەرە وەردەگرن.
3-هەرچەندە ئەم دەرزیە چارەسەری بنبڕ کەر نییە، بەڵام دەتوانێت پێویستی نەشتەرگەری گۆڕینی ئەژنۆ دوابخات.
 
کاریگەری لاوەکی
1-ئەگەری ئاوسانی کەم، ئازار، یان ڕەقبوونی شوێنی دەرزییەکە هەیە
2-بە دەگمەن، هەوکردن یان کاردانەوەی حەساسیەت ڕوودەدات.


PM:05:37:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌