توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی پلاستیك هۆكاره بۆ مردن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه، به‌ركه‌وتنی ڕۆژانه به مادده كیمیاویه‌كان كه له‌پێكهاته‌ی پلاستیكدا هه‌یه په‌یوه‌ندی به زیاترله 365 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بوه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ساڵی 2018.
توێژه‌ره‌وه‌كان له سه‌نته‌ری"لانگۆن" ی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی نیویۆرك ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان له كۆمه‌ڵه‌ی "eBioMedicine" بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی كاریگه‌ری مادده‌ی كیمیاوی پلاستیك له وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و باشوری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمار كراوه.
ئه‌و مادده كیمیاویه‌ی له پێكهاته‌ی پلاستیكدا هه‌یه پێی ده‌وترێت (2- ئه‌سیل هكسیل) فه‌ساڵات (DEHP) بۆ ئه‌وه‌ی پلاستیكه‌كه نه‌رم بێت به‌كارده‌هێندرێت و زیاتر له دروستكردنی قاپی نانخواردن و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و كه‌ره‌سه‌ی دیكه به‌كاردێت، به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌م مادده‌یه زیان به ملوله‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م مادده‌یه له ئه‌مه‌ریكا كراوه و ده‌ركه‌وتوه ته‌نها له ساڵی 2021 زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌م مادده كیمیاویه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی مادده‌ی كیمیاوی فه‌سالات له وڵاتانی دواكه‌وتوو تۆمار ده‌كرێت چونكه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی پلاستیك به‌كارده‌هێندرێت.
PM:03:07:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه