جۆرێك چه‌ره‌س هۆرمۆنی نێرینه به‌رز ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمایی پیاوان ده‌كه‌ن ناوكی كوله‌كه بخۆن له‌به‌ر ته‌ندروستیان، چونكه 100 گرام له‌م پێكهاته‌یه سێ به‌شی پێویستی ڕۆژانه‌ی زینك ی تیادایه كه بۆ كه‌سێك پێویسته.
دكتۆر ئه‌ندریه بۆپرۆفسكی پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت" ناوكی كوله‌كه یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پیاوان زۆر گرنگه و ئه‌نسۆلین و پێكهاته‌ی وردی تیادایه ڕێگری له نه‌زۆكی پیاوان ده‌كات و جوڵه‌ی تۆوه‌كان زیاتر ده‌كات"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" له‌م جۆره‌ی چه‌ره‌س ڤیتامین E و زینك هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كار له ته‌ندروستی پیاوان ده‌كه‌ن"
دكتۆر ئه‌ندریه ده‌شبَێت" ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6 و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم له‌ناو تۆوی كوله‌كه‌دا هه‌ن كاریگه‌ری ئه‌رێنی یان له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن ده‌بێت و هۆرمۆنی تستۆستیرۆن ی نێرینه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش ترشی ئارگنین ی تیادایه سوڕی خوێن له ئه‌ندامه‌كانی ناوچه‌ی حه‌وز خێرا ده‌كات و مه‌ترسی توشبوونی پیاوان به‌نه‌خۆشی پرۆستات كه‌مده‌بێته‌وه"
PM:07:02:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه