ڕێگایه‌كی نوێ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی جگه‌ره
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه نوێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی باسیان له‌وه كردوه ده‌رمانی"ڤارینیكلین" بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی جگه‌ره كه ئێستا كه‌سانی جگه‌ره‌كێشی توتن و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كاریده‌هێنن سه‌لامه‌ته و سوودی هه‌یه بۆ هه‌رزه‌كاران و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئالوده‌ی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بوون.
ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی 12 هه‌فته جگه‌ره‌یان كێشاوه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16-25 ساڵدا بووه و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له‌كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رزی"ڤارینیكلین" یان به‌كارهێناوه كه به‌رهه‌می كۆمیپانیای"ڤایزه‌ر" ه و له‌ژێر ناوی بازرگانی"شانتكس" ده‌فرۆشرێت.
پاش دوو هه‌فته له وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه و وه‌ستان له‌كێشانی جگه‌ره ڕێژه‌ی وه‌ستانی كێشانی جگه‌ره %28 بووه، توێژه‌ره‌وه‌كان باسیان له‌وه كردوه ئه‌مه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی جگه‌ره له‌ناو گه‌نجاندا.
پسپۆڕان ده‌شڵێن" هه‌بوونی ده‌رمانێكی چالاك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشانی جگه‌ره به كه‌مترین كاریگه‌ری لاوه‌كی بۆ گه‌نجان ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه."
PM:06:54:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه