توێژه‌ره‌وه‌كان: به‌هیچ جۆرێك وه‌سڵی ماركێته‌كان لای خۆتان مه‌هێڵنه‌وه
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س وه‌سڵی ماركێته‌كان پاش كڕینی كه‌لوپه‌ل له‌لای خۆیان هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له‌زیانه‌كانی هه‌ڵگرتنی ئه‌م وه‌سڵانه به‌هۆی ئه‌و مادده كیمیاویه‌ی له‌نوسینی ئه‌م كاغه‌زانه به‌كارده‌هێنرێت زیان به كوێره ڕژێنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێن و پێست ده‌توانێت به ئاسانی هه‌ڵیبمژێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی"فۆكس نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی ژینگه‌ی له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر 32 كۆگا تۆماركردوه به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی"پیسڤینۆل ئێس" له‌نوسینی وه‌سڵه‌كانیان، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م مادده‌یه زۆر مه‌ترسیدارتره له مادده‌ی (BPA) و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته ده‌بێت ئه‌وه‌ش كار له ئه‌ركی جه‌سته ده‌كات وه‌ك زینده‌چالاكی له‌ش و گه‌شه و وه‌چه خستنه‌وه، توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه جه‌سته له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانێت مادده‌ی كیمیاوی (BPS) هه‌ڵده‌مژێت .
سه‌رۆكی به‌شی زانست له سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ژینگه‌ی"میهیر فوهرا وتویه‌تی" ته‌نها 10 چركه به‌ده‌سته‌وه گرتنی وه‌سڵه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كاشێری ماركێته‌كانن و ئه‌وانه‌ش كه كڕیارن ده‌ستكێش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م مادده كیمیاویانه"
شایه‌نی باسه ساڵی 2021 توێژه‌ره‌وه ئه‌ڵمانیه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه مادده‌ی BPS زیان به خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامیاندا له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م مادده كیمیاویانه له‌سه‌ر ده‌ماره خانه‌كانی ماسی.
PM:06:50:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه