ئایا لەماوهی دووگیانی ئاساییدا پێویستە چەند جار سۆنار ئەنجامبدرێت؟
وێستگە ستایل-
بەگشتی ئەو خانمانەی هیچ کێشەیەکیان نییە پێویستە لەم کاتانەدا سۆنار بکەن، دکتۆرە شەنگ پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار
لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
لە سەرەتادا لە نێوان هەفتەی 6 بۆ7 کە ئەمەش بۆ زانینی شوێنی دووگیانییەکە و دیاریکردنی لێدانی دڵی کۆرپەلە هەروەها ژمارەی کۆرپەلەکان کە ئایا یەک کۆرپەلە بێت یان دووانە یان زیاتر.
-لە نێوان هەفتەی3+11 ڕۆژ بۆ هەفتەی 13+6 ڕۆژ ، ئەمەش بۆ پێوانی ئەو شلەیەی کە لە پشتی ملی کۆرپەلەدا هەیە کە ئەگەر زیاتر بێت لە ڕێژەی ئاسایی ئەگەری هەبوونی ناتەواوی کرۆمۆسۆمی هەیە وەکو کۆنیشانەی داون .
-لەنێوان هەفتەی18 بۆ 22 کە بۆ دیاریکردنی هەبوونی هەر ناتەواویەکی زگماکی و بوونی کێشە لە وێڵاش و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ هەموو بەشەکانی کۆرپەلە .
-لە نێوانی هەفتەی 28 بۆ32 .
-سۆناری کۆتایی لە نێوان هەفتەی36 بۆ 40 ئەنجام دەدرێت.
PM:06:49:26/04/2025
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه