بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی مریشك زۆر ده‌خۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیتاڵی ئاشكرای كردوه خواردنی گۆشتی مریشك مه‌ترسی مردن به 11 جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس زیاد ده‌كات له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه، ئه‌مه‌ش ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باوه‌ڕوابوو گۆشتی مریشك بژارده‌یه‌كی باشتره له گۆشتی سوور و گۆشتی قتوو.
توێژه‌ره‌وه‌كان له په‌یمانگای نیشتیمانی ئیتاڵی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس داتای تایبه‌تیان به ته‌ندروستی و خۆراك بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر 5000 كه‌س زۆرینه‌یان له 50 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان بوون.
پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه زیاتر له 300 گرام مریشكی ده‌واجنیان خواردوه مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه كه‌متر له یه‌ك جار گۆشتی مریشك ده‌خۆن، خواردنی چوار جار گۆشتی مریشك له‌هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسی مردن به‌ڕێژه‌ی %27 زیاد ده‌كات، ئه‌م كاریگه‌ریه له‌سه‌ر پیاوان زیاتر بووه به‌راورد به خانمان.
ئه‌م بابه‌ته له‌كۆمه‌ڵه‌ی Nutrients زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه، تائێستا پسپۆڕان نه‌یان توانیوه به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری ئه‌م په‌یوه‌ندیه دیاری بكه‌ن و چه‌ندین ئه‌گه‌ریان خستۆته به‌رچاو له‌ناویاندا ئاماده‌كردنی مریشك له‌پله‌ی گه‌رمای به‌رز هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی كیمیاوی زیانبه‌خش له گۆشتی مریشكه‌كه‌دا دروست ببێت ئه‌وه‌ش گۆڕانكاری له‌خانه‌كانی مرۆڤ دروستده‌كات و هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه.
جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانی عه‌له‌ف و هۆرمۆن و ده‌رمان له‌ماوه‌ی گه‌وره‌كردنی مریشكه‌كه ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌م ئه‌نجامانه، پیاوان زیاتر زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن به‌راورد به خانمان چونكه پیاوان بڕێكی زۆرتر گۆشت ده‌خۆن به‌راورد به خانمان، زۆر خواردنی گۆشتی سوور مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر و په‌نكریاس و زراو و ڕێكه و ڕیخۆڵه باریكه زیاد ده‌كات.
PM:06:46:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه