ئەم خۆراکانە کاریگەری دەرزی دابەزاندنی کێش زیاد دەکەن
وێستگە ستایل-
دەرزی ساکسێندا و ئۆزێمپیک ئەو دەرمانانەن کە بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی بەکاردێن، ئەم دەرمانانە بە هەمان شێوەی هۆرمۆنی GLP-1 کاردەکەن کە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا هەیە، بەڵام کاریگەرییەکی بەهێزتری هەیە، دكتۆر نهبیل پزیشكی نهشتهرگهر لهم بابهتهدا ئهو خۆراكانهی خستۆته ڕوو كه كاریگهری ئهم دهرزیه زیاتر دهكهن.
دكتۆر نهبیل دهڵێت" ئەم دەرمانانە ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا ڕێکدەخەن، بەمەش ئارەزووی خواردن و هەرسکردن و کێش کۆنتڕۆڵ دەکەن."
1-لە کۆئەندامی هەرسدا خانەیەکی تایبەتمەند هەیە کە بەپێی جۆری ئەو خۆراکەی دەچێتە ناو گەدە هۆرمۆنەکان دەردەدەن. بۆیە هەندێک خۆراک و تەواوکەری خۆراک هەن کە یارمەتی دەردانی بڕێکی زیاتر لە هۆرمۆنی GLP-1 دەدەن.
2-لە نێو ئەم ماددە خۆراکیانە ڕیشاڵەکان هەن کە توانای گۆڕینیان هەیە بۆ ترشە چەورییە زنجیرە کورتەکان. ئەم ڕیشاڵانە دەتوانرێت بە خواردنی ٣٠ گرام لە ڕۆژێکدا لە تۆو، چەرەس، قەڕنابیت، برۆکلی، یان مۆزی سەوز بەدەست بهێنرێت.
3-تەواوکەرە خۆراکیەکان کە inulin و oligofructose و beta glucan تێدایە کاریگەری هۆرمۆنی GLP-1 زیاد دەکەن و دەتوانن سوودبەخش بن.
4-هەروەها ئاستی GLP-1 کاریگەری لەسەر پێکهاتەی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە و چۆنیەتی کارکردنیان هەیە. بۆیە دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کارکردنی ئەم هۆرمۆنە لە جەستەدا باشتر دەکات.
5-وەرزشکردن یارمەتی لەش دەدات زیاتر interlukin6 بەرهەم بهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی GLP-1 لە جەستەدا.
6-ڕێکخستنی خەو، بەو پێیەی تێکچوونی سوکی خەو کاریگەری بۆ ئەم دەرمانانە نییە بەڵام تێکچوونی توندی خەو کاریگەری دەبێت
قەڵەوی هۆکاری سەرەکی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە. پاراستنی کێشێکی تەندروست بۆ تەمەنێکی درێژتر و تەندروستی باشتر.
PM:09:24:24/04/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه