چارەسەری سەرەکی شێرپەنجەی گورچیله
وێستگە ستایل-
چارەسەری سەرەکی بۆ شێرپەنجەی گورچیلە بەندە بە قۆناغ و جۆرەکەیەوە، بەڵام بەگشتی، چارەسەری سەرەکی نەشتەرگەرییە بەتایبەتی بۆ گرێی ناوچەیی، دکتۆر ڕێباز پسپۆڕی گورچیلە و میز و میزەڕۆ لهم بابهتهدا چارهسهری سهرهكی ئهم جۆرهی شێرپهنجهی خستۆته ڕوو.
1-نەشتەرگەری (چارەسەری سەرەکی)
- لابردنی بەشەکی گورچیلە: لابردنی گرێیەکە بەتەنها (ئەگەر وەرەمەکە بچووک بێت بەکاردێت).
- لابردنی گورچیلە بە تەواوی: لابردنی تەواوی گورچیلە (بۆ وەرەمی گەورەتر یان ئاڵۆزتر بەکاردێت).
2-بۆ شێرپەنجەی گورچیلەی پێشکەوتوو یان گوازراوە
- چارەسەری بەرگری: سیستەمی بەرگری بەرز دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە .
- چارەسەری تیشک: بەزۆری بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکان بەکاردێت.
چاودێریکردن
بۆ وەرەمی بچووک کە هێواش گەشەدەکەن لە نەخۆشانی بەتەمەن یان ئەوانەی مەترسی زۆریان هەیە بۆ نەشتەرگەری کە ڕەنگە پێویستیان بە نەشتەرگەری خێرا نەبێت.
PM:06:50:24/04/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه