‌هۆکارەکانی ڕشانەوەی خوێناوی

وێستگە ستایل-

ڕشانه‌وه‌ی‌ خوێناوی یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی كه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری كتوپڕ هه‌یه‌، دکتۆر دارا پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و جگەر و نەشتەرگەری قەڵەوی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی ڕشانه‌وه‌ی‌ خوێناوی خستۆته‌ ڕوو.

1-برین (قورحە)ی گەدە یان دوانزەگرێ.
2-هەوکردنی توندی گەدە یان دوانزەگرێ.
3-ڕشانەوەی لەسەر یەک و توند(دەبێتە هۆی ڕوشانی دیواری سورێنچک)
4-گرێ یان شێرپەنجەی گەدە.
5-دەوالی بۆرییە خوێنەکانی گەدە بەهۆی نەخۆشی درێژخایانی جگەر.
6-کێشەی زگماکی لە ملولەخوێنەکانی ناوپۆشی گەدەو جۆگەی هەرس.
7-بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێنەکانی وەک ڤۆڵتارین پڕۆفین،یان دەرمانی وەک ئیسپرین.


PM:06:36:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل