پشكنینێكی سادده‌ی خوێن 12 جۆری شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان ده‌كات
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌به‌ریتانیا تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ جۆرێك پشكنینی نوێی خوێن ئه‌نجامداوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه 12 جۆری باوی شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكات له‌و كه‌سانه‌دا كه هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوونیان نییه به‌م نه‌خۆشییه بۆ ئه‌وه‌ی زوو نه‌خۆشییه‌كه‌یان دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
جۆرێك تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ په‌ره‌پێدراوه كه به "miONCO-Dx" ناسراوه له‌لایه‌ن تیمی توێژینه‌وه‌ی زانكۆی"ساوسهامبتۆن" به‌سوود وه‌رگرتن له‌زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌م ڕێگایه پشكنین بۆ سامپڵه‌كانی خوێن ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی وردیله‌ی مادده‌ی بۆماوه‌ی په‌یوه‌نیدار به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ریتانیا ئاشكرای كردوه پرۆژه‌كه گه‌یشتۆته قۆناغی"ورده‌كاری و تۆماركردن" سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێگه‌پێدان وه‌ربگرێت و بچێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی.
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ده‌ڵێت" ده‌زانین كلیلی ڕزگاربوون له‌شێرپه‌نجه زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و هاوكاری سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه ده‌بین كه چینێك له پسپۆڕان له به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن"
PM:06:32:24/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه