ئاگاداربن..به‌رهه‌مه كیمیاویه‌كانی ماڵه‌وه زیان به مێشكی كۆرپه ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیانداوه، ئه‌نجامی ترسێنه‌ری ئاشكرا كردوه له‌باره‌ی كاریگه‌ری مادده‌ی كیمیاوی فه‌سالات له‌سه‌ر كۆرپه له‌ماوه‌ی دووگیانی دایكدا.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ئه‌م مادده كیمیاویه له‌سه‌ر زینده‌چالاكی جه‌سته‌ی كۆرپه و گه‌شه‌ی مێشكی كۆرپه‌له ئاشكرا كردوه، به‌جۆرێك ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌ركه‌وتنیان به‌م مادده كیمیاویه هه‌یه ئه‌وه گه‌شه‌ی مێشكی كۆرپه‌كه‌ی ناوسكی كه‌مده‌بێته‌وه.
دكتۆر سۆزان نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌زانكۆی ئیمۆری وتویه‌تی"ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌كه‌م به‌ڵگه پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی كاریگه‌ری مادده‌ی كیمیاوی فه‌سالات وێڵاشی كۆرپه ده‌بڕێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه ده‌بێت پێش له‌دایكبوون، ئه‌مه ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ده‌وترا وێڵاش كۆرپه له هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خش ده‌پارێزێت."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرۆفیسۆر دۆنگهای لیانگ توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته وتویه‌تی" كاریگه‌ری ئه‌م مادده كیمیاویه ته‌نها له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا نییه، به‌ڵكو پاش دووگیانی كاریگه‌ری ده‌مێنێته‌وه، كاریگه‌ریه‌كه درێژخایه‌نه"
جێگای ئاماژه‌یه، مادده‌ی فه‌سالات كۆمه‌ڵێك مادده‌ی كیمیاویه له چه‌ندین به‌رهه‌مدا هه‌یه ڕۆژانه به‌كاریده‌هێنین وه‌ك (سابوون و شامپۆ و خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی ناو ماڵ و قتوی پلاستیك و خواردن و خواردنه‌وه) توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو ئه‌م مادده كیمیاویه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته ده‌بێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌تی دووگیان و كۆرپه‌كه‌شی ده‌بێت.
PM:08:07:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه