‌نیشانه‌كانی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکان

وێستگە ستایل-

ده‌رچوونی دیسكی بڕبڕه‌كان گرفتێكی ته‌ندروستی هه‌ندێكجار مه‌ترسیداره‌، دکتۆر عمر پسپۆر لە نەخۆشیەکانی جومگە و بڕبڕەی پشت و ڕۆماتیزمە له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکان ی باسكردوه‌.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"لەنێوان بڕبڕەکانمان کڕکڕاگە هەیە کە یارمەتی جوڵەی بڕبڕەکان ئەدات بەهۆی بەرکەوتنی بچوک و زۆر، هێواش هێواش دادەخورێت، تا لە کۆتاییدا دەرچوونی دیسکەکە ئاسانتر دەبێت  زۆربەی جار بەلایەکدا دەردەچێت چونکە لەناوەڕاستدا بەستەرێکی تاڕادەیەک بەهێز دیسکەکەی گرتووە و نایەڵێت دەربچێت، کاتێک کە دەردەچێت فشار دەخاتە سەر دەمارەکانی بەرپرسە لە هەست و جوڵەی قاچ"

سه‌باره‌ت به‌ نیشانەکانی، ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئازاری پشت کە دێت بۆ قاچێک یان هەردووکیان بە پێی گەورەیی دەرچونی دیسکەکە و بونی فشار لەسەر دەمارەکان، هەندێ جار دەبێت هۆی سڕبوون"


PM:07:59:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل