نه‌سوور و نه سه‌وز..سووده ته‌ندروستیه‌كانی چای شین بزانه
وێستگە ستایل-
هیچ گومانی تیادا نییه چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای سوور و سه‌وز بزانرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌مجاره توێژینه‌وه‌یه‌ك كاریگه‌ری و سووده ته‌ندروستیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای شین ی ئاشكرا كردوه.
چای شین كه له په‌ڕه‌ی گوڵی به‌زالیا دروست ده‌كرێت، یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی زۆرترین ناوبانگی هه‌یه له‌ئێستادا.
1- ئه‌م چایه بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی ئه‌نسۆسیانین ی تیادایه كه مادده‌یه‌كی دژه ئۆكسێنه‌ره و یارمه‌تی پاراستنی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات.
2- هانی به‌رهه‌مهاتنی ئه‌ستیل كۆلین ده‌دات، گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی ده‌مارییه و په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌ریه‌وه هه‌یه.
3-كۆنترۆڵی كێشی له‌ش ده‌كات، كالۆری كه‌می تیادایه و كافاینی تیادا نییه.
4-توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شداوه ئه‌م چایه بۆ ته‌ندروستی پێست زۆر گرنگه، هانی به‌رهه‌مهاتنی كۆلاجینی ناو پێست ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسان و هه‌وكردنی هه‌یه، بۆ چاو زۆر به‌سووده چونكه فلاڤینۆیدی تیادایه.
5-میزپێكه‌ره، یارمه‌تی خاوێنبوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات له ژه‌هر و شله‌ی زیادده و كۆنترۆڵی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌كات.
6-سترێس كه‌مده‌كاته‌وه، كۆئه‌ندامی ده‌مار هێور ده‌كاته‌وه و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، گه‌شه‌ی تاڵه موه‌كانی پێستی سه‌ر چالاك ده‌كات.
7- ڤیتامینه‌كانی A, C, E, B1, B2, B6, B5, B7 و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك و ئاسن و نیاسین و ترشی فۆلیك ی تیادایه.
PM:06:53:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه