توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كی سێكسی مه‌ترسیدار زیادی كردوه
وێستگە ستایل-
له‌ویلایه‌تی ویسكۆنسن ی ئه‌مه‌ریكی توشبوون به نه‌خۆشی زوهری به‌ڕێژه‌ی %1450 زیادی كردوه له ساڵی 2019 ه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕێكاری توند و به‌په‌له‌ی ئه‌نجامداوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
ساڵی 2024 به‌نزیكه‌ی 31 حاڵه‌تی توشبوون به نه‌خۆشی زوهری خولقی له‌م ویلایه‌ته تۆماركراوه، له‌كاتێكدا ساڵی 2019 ته‌نها دوو حاڵه‌ت هه‌بووه ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته دروستكردوه، ئه‌م زیادبونه له‌كاتێكدا دوو تاقیگه‌ی نیشتیمانی بۆ پشكنینی نه‌خۆشییه سێكسیه گوازراوه‌كان داخراون كه ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ز
نه‌خۆشی زوهری خولقی یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه سێكسیانه‌ی له‌لایه‌ن دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه، مه‌ترسیداره به‌هۆیه‌وه كۆرپه به‌مردووی له‌دایك ده‌بێت یان پێشوه‌خته له‌دایك ده‌بێت یان گرفتی بینین و بیستنی ده‌بێت، نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له‌ناو ئه‌و گه‌نجانه‌دایه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-24 ساڵدایه.
خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێی ڕێنمایی و په‌روه‌رده‌ی سێكسی و پشكنین و چاره‌سه‌ری پێشوه‌خته ده‌بێت.
PM:04:57:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه