هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری قوچه‌كی بوونی گلێنه‌ی چاو
وێستگە ستایل-
ئەم نەخۆشییه بریتیە له دروستبوونی ناڕێكی له‌سه‌ر رووی گلێنەی چاو، هەروەها تەنك بوونەوەی گلێنەی چاو، لەتەمەنی مێرد مندالیەوە دەستپێدەكات هه تا تەمەنی 30 ساڵی، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
نیشانەكانی بریتین له:
-لێل بوونی بینین
-هەستیاری به رووناكی
- ئەوانەی چاویلكه یان هەیه زوو زوو ئاستی بینینان دادەبە زێت و چاویلكه دەگۆرن.
هۆكارەكانی چین؟
-مێژووی خێزان، واتا كەسێك له خێزانەكه دا هەمان نەخوشی هەبێت.
-خوراندنی به‌رده‌وام و هه ستیاری چاو له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه.
-داون سیندروم
-مارفان سیندروم
-ئیهلەر سیندروم
ڕێگاکانی چاره‌سه‌ركردن:
به پێی تەمەن و ئاستی نه خوشیەكە دەگوڕێت، ئەویش پزیشكی چارەسەركار دیاری دەكات، بریتین له:
-چاویلكه له قۆناغی سه‌ره‌تادا.
-جۆرێكی تایبه‌ت له هاوێنەی چەسپاو.
-جێگیركردنی گلێنەی چاو له ڕێگەی تیشك و مادده‌ی ڕایبوفلاڤین.
-گۆڕینی گلێنه‌ی چاو.
ئەم چارەسەرە كاتێك دەبێت كه نەخوشیەكه له قۆناغی سەره‌تادا دەستنیشان و چارەسه‌ر نەكرابێت.
AM:10:28:02/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه