پسپۆڕێك: له وه‌رزی هاویندا له ده‌به‌ی پلاستیكدا ئاو مه‌خۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی ناودار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه داوا ده‌كات چیتر ده‌به‌ی پلاستیك بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌كارنه‌هێنرێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌موان به گوێی بكه‌ن.
دكتۆر"سوراب سیسی" باسی له‌وه كردوه ده‌به‌ی پلاستیك مادده‌ی ژه‌هراوی تیادایه هۆكاره بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی، تێبینی ئه‌وه كراوه له یه‌ك ده‌به‌ی پلاستیكی ئاو خواردنه‌وه 240 هه‌زار وردیله‌ی پارچه‌ی پلاستیك هه‌بووه.
ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات هاوڵاتیان چیتر پلاستیك بۆ خواردن و خواردنه‌وه به‌كارنه‌هێنن چونكه وردیله‌كانی پلاستیك توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه خانه‌كانی مرۆڤ ببڕن و بگه‌ن به سوڕی خوێن و پاش ئه‌وه‌ش بگه‌ن به ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ش.
به‌كارهێنانی ده‌به‌ی پلاستیك به‌تایبه‌ت له ڕۆژه گه‌رمه‌كاندا چه‌ندجار زیاتر زیاتی هه‌یه،چونكه پله‌ی گه‌رمای به‌رز هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی وردیله‌ی زیاتری پلاستیك له ده‌به‌كه جیا ببێته‌وه و بچێته ناو سوڕی خوێنه‌وه له‌ڕێی خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌كه.
له‌م ساڵانه‌ی دوای قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر كاریگه‌ری و زیانه‌كانی مادده‌ی پلاستیكی ده‌كرێت و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن پلاستیك هۆكاره بۆ مردنی خانه‌كان و تێكچوونی ترشی DNA و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه.
PM:08:22:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه