مرۆڤ به‌بێ ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی له‌شی ده‌توانێت بژی
وێستگە ستایل-
ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ بۆ به‌جێگه‌یاندنی چالاكیه زینده‌ییه‌كانی له‌شی مرۆڤ دروستكراون، له‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری Communications Chemistry بڵاوكیكردۆتهوه زانا چینیه‌كان باسیان له‌وه كردوه مرۆڤ ده‌توانێت به بێ چه‌ند ئه‌ندامێكی له‌شی بژی.
1- ڕیخۆڵه كوێره:
ئه‌م ئه‌ندامه له له‌شدا كاری مژینی سلیلیۆزه له‌و خۆراكه‌ی مرۆڤ ده‌یخوات و پشتیوانی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی سیستمی هه‌رسه و گلۆبیۆلین به‌رهه‌مده‌هێنێت كه به‌رگری له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات.
2-زراو:
كیسه‌یه‌كی بچووكه و كاره‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نزیمه‌یه كه جگه‌ر دروستیده‌كات و بۆ هه‌رسی گه‌ده به‌كاریده‌هێنێت.
3- سییه‌كان:
مرۆڤ ده‌توانێت به هه‌بوونی یه‌كس ی بژی، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڕێنماییه‌كانی پزیشك بجوڵێته‌وه.
4-گه‌ده:
له‌كاتی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌ش لاده‌برێت و مرۆڤ ده‌توانێت بژی.
5-گورچیله:
ئه‌گه‌رچی كاری گورچیله‌كان خاوێنكردنه‌وه‌ی خوێنه له ژه‌هر، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت به یه‌ك گورچیله بژی .
ته‌واوی ئه‌م ئه‌ندامانه گرنگن بۆ له‌ش به‌ڵام مرۆڤ له نه‌بونیان ده‌توانێت بژی و هاوكات گرنگی به‌ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ بدات له‌و باره‌یه‌وه.
AM:10:17:02/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوهتهوه