به‌سوود وه‌رگرتن له قادرمه خۆت له نه‌خۆشی دڵ بپارێزه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كانی بواری پزیشكی ده‌ڵێن" سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر 50 قادرمه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕۆژێكدا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی مێشك %20 كه‌مده‌كاته‌وه"
دكتۆر" لۆتشی" نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قادرمه‌دا بۆ ماوه‌ی كه‌م ڕێگایه‌كی زۆر باشه بۆ به‌هێزكردنی دڵ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه"
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه به 50 قادرمه‌دا سه‌رده‌كه‌ون ئه‌وه به‌نزیكه‌ی %20 مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نه‌توانی به قادرمه‌دا ڕێ بكه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت ڕۆژانه هه‌زار هه‌نگاو به‌پێ بڕۆیت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت نه‌توانی ئه‌وه 50 هه‌نگاو به پێ بڕۆ ئه‌مه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
PM:12:36:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوه‌ته‌وه