توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیه سوودی نییه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ته‌واو كاری خۆراكی زه‌یتی ماسی هیچ سودێكی ته‌ندروستی نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زه‌یتی ماسی ئاره‌زوویه‌كی زۆری له‌سه‌ره له‌لای هاوڵاتیان.
توێژینه‌وه‌كه له سه‌نته‌ری پزیشكی باشووری ڕۆژئاوای زانكۆی ته‌كساس له دالاس ئه‌نجامدراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ته‌واوكاری خۆراكی زه‌یتی ماسی ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچ سودێكی نییه.
گۆڤاری" نیویۆرك پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی له زاری یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه" جوانا ئهسادۆریان" وتویه‌تی" له زۆرێك له میوه فرۆش و ده‌رمانخانه‌كان خهڵكد داوای ئه‌م ته‌واوكاره خۆراكیه ده‌كه‌ن و ڕه‌واجێكی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان ئه‌وه بزانن ئه‌مه هیچ سود و نرخ و به‌هایه‌كی خۆراكی نییه له‌باره‌ی سووده‌كانی بۆ دڵ و مێشك و ته‌ندروستی ئێسك و جومگه و چاو و به‌رگری له‌ش"
PM:08:17:03/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 6496
جار خوێنراوهتهوه