توێژینه‌وه‌یه‌ك: منداڵبوون سوودی بۆ ئافره‌ت هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زیاتر له یه‌ك منداڵیان ده‌بێت له ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان كه‌متره.
پسپۆڕان له‌باره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌ڵێن" به‌رزی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له له‌شی ئافره‌تدا له ماوه‌ی ژیانیدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی ته‌ندروست و چالاك بێت، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه زیاتر له منداڵێكیان ده‌بێت ئه‌وه ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شیاندا به‌رزه"
به‌رزی هۆرۆمۆنی ئیسترۆجین مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ملوله‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به لاوازی توانای تێگه‌یشتن و خه‌ڵه‌فان.
به‌رزی ئه‌م هۆرمۆنه مێینه‌یه له جه‌سته‌ی خانماندا واده‌كات به‌شی خۆڵه‌مێشی مێشكیان كه په‌یوه‌ندی به توانای بینین و بیستن و یاده‌وه‌ری و قسه‌كردن و بڕیاردان هه‌یه زیاد ده‌كات، هه‌ر منداڵبونێك %2 قه‌باره‌ی ئه‌م به‌شه له مێشكدا زیاد ده‌كات.
AM:11:22:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه