جۆرێك په‌یوه‌ندی سێكسی هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
زۆرێك له به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاگایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان له‌باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له خانماندا، له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشییه چواره‌م بڵاوترین نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه له‌پاش شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و سییه‌كان و كۆڵۆن و ڕێكه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه ژماره‌ی توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان گه‌یشتۆته 604 هه‌زار توشبوو له ساڵی 2020 و ژماره‌ی مردوان به‌م نه‌خۆشییه 342 هه‌زار حاڵه‌ته، %90 ی توشبووان ئه‌و ئافره‌تانه بوون كه داهاتیان كه‌م بووه و %95 ی هۆكاری توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ڤایرۆسی (HPV) بووه.
هۆكاری توشبوون به ڤایرۆسی (HPV) چالاكی سێكسی فراوانه له‌ناوه‌ی چه‌ند مانگێك بۆ چه‌ند ساڵێك، كه‌سی توشبوو به‌هۆی سێكس له ده‌ره‌وه‌ی خێزان، به‌ڵام هه‌ندێكجار به ته‌نها به‌ركه‌وتنی پێست به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه، زۆربه‌ی توشبوون به‌م ڤایرۆسه له ئاستی مه‌ترسیداردایه.
نیشانه‌كانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه ده‌ركه‌وتنی زیادده‌ی شێوه بالوكه‌ییه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت و پیاو، یان ده‌ركه‌وتنی بالوكه‌یه له‌سه‌ر ده‌رچه‌ی كۆم یان ملی منداڵدان، یان ده‌ركه‌وتنی بالوكه له‌سه‌ر ده‌ست یان په‌نجه یان پاژنه‌ی پێ یان بنی پێ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه زیاتر له چه‌ندێك مانگی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ربكه‌وێت پاش یه‌كه‌م توشبوون و پاش 10 ساڵ له هه‌ڵگرتنی ڤایرۆسه‌كه ئافره‌ت توشی شێرپه‌نجه ده‌كات.
تاكه ڕێگه بۆ خۆپاراستن وه‌رگرتنی ڤاكسینه، پاش توشبوون ئه‌م نه‌خۆشییه هیچ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نییه.
PM:09:12:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 74740
جار خوێنراوه‌ته‌وه