له‌كاتی توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه ده‌رمان وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارمه‌هێنن
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی دژه هه‌وكردنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه به‌كاردێت كه هۆكاره‌كه‌ی به‌كتریایه، به‌ڵام هۆكاری توشبوون به ئه‌نفلۆنزا و په‌تای وه‌رزی ڤایرۆسه نه‌ك به‌كتریا.
دكتۆره ڤالیریا شیفۆكۆ له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ Gazeta.Ru وتویه‌تی" هۆكاری توشبوون به په‌تای وه‌رزی ڤایرۆسه نه‌ك به‌كتریا، به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن هیچ سودێكی نییه"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان به‌هیچ جۆرێك ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كارمه‌هێنه زیانی هه‌یه بۆ جه‌سته و ڕه‌نگه ببێته هۆی توشبوون به سكچوون و هه‌وكردنی توندی گه‌ده و كۆڵۆن و هه‌ستیاری پێست، بێجگه له‌وه‌ش هۆكاره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك به‌كتریا كه ده‌رمان چاره‌سه‌ری ناكات و ژیانی كه‌سی نه‌خۆش ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه"
دكتۆره شیفۆكۆ ده‌شڵێت" هه‌ركات توشی هه‌ندێك له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان بوون ئه‌وه جه‌سته خۆی چاره‌سه‌ری ده‌كات ته‌نها خۆراكی به‌سوود و ووزه به‌خش بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌شتان به‌هێز بێت"
PM:05:33:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه