پەردەی کچێنی چییه؟
وێستگە ستایل-
پەردەی کچێنی پەردەیەکی نەرمی تەنکە لە ناو جۆگەی زێدا ھەیە، وە ئەم پەردەیە لە ناوەراستیدا کونی تێدایە کە رێگە بە ھاتنە دەرەوەی خوێنی کاتی سوری مانگانە دەدات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم پەردەیە بە تەواوەتی زێی دانەخستوە، وە ئەم پەردەیە دەکرێت بشێوێت و بدرێت بە چوونە ژوورەوەی ھەر تەنێکی نامۆ بۆ ناوزێ.
سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ئه‌م په‌رده‌یه دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵ بوون ده‌ڵێت"شێوەی پەردەی کچێنی لە کچێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆرێت، وە لە باوترین شێوەکانی پەردەی کچێنی: "
1- پەردەی کون کون
2- پەردەی دوو کون
3- پەردەی یەک کون
4- پەردەی ھیلالی
5- پەردەی تەواو
هاوكات مەرج نییە کە کچێک پەردەی کچێنی نەبوو پاکیزە نەبێت، چونکە پەردەی کچێنی تەنها بە ڕێگای جووتبوون لەناو ناچێت و نادڕێت، بەڵکوو هۆکاری دیکە زۆرە، کە دەکرێت بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ یان بەربوونەوەیەکەوە کچێکی منداڵ پەردەی کچێنی لە دەست دابێت، لەم حاڵەتانەدا ناتوانرێت بوترێت کە کچەکە پاکیزە نییە.
سه‌باره‌ت به دڕانی په‌رده‌ی كچێنی له یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا، باوه‌ڕێكی هه‌ڵه هه‌یه له‌ناو پیاوان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌رجه یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیری خوێن ببینن به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ندێك جۆری په‌رده هه‌یه كه پێی ده‌وترێت" داخراو" نادڕێت و پێویسته پزیشك لای ببات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌نگی خوێنی په‌رده‌ی كچێنی ڕه‌نگه قاوه‌ی یاخود په‌مه‌یی یان ده‌ردراوێكی ڕه‌نگ ئاڵ بێت و مه‌رج نییه سوور بێت هه‌موو كاتێك.
AM:11:51:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 20788
جار خوێنراوهتهوه