پاش جێمانی مه‌قه‌ستێك له سكیدا.. ئافره‌تێك داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات
وێستگە ستایل-
دادگای ناوچه‌ی" ئه‌ربه‌د" له باكوری ئه‌رده‌ن بڕیاریدا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون بۆ ئافره‌تێك كه پێشتر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه مه‌قه‌ستێك له سكیدا جێماوه.
به‌بڕیاری دادگا نه‌خۆشخانه‌كه بڕی %75 له‌و پاره‌یه ده‌داته نه‌خۆشه‌كه وه‌ك قه‌ره‌بوو و باقیه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و پزیشكه‌وه ده‌درێت كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی ئه‌رده‌ن، نه‌خۆشه‌كه له مانگی 8 ی دووگیانیهكهیدا سه‌ردانی پزیشكی كردۆته‌وه و ناچار بوون نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ بكه‌ن، كۆرپه‌كه‌ی به مردووی له سكی ده‌ریان هێناوه، پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه هه‌ستی به ئازارێكی توندی سكی كردوه، پاش دوباره پشكنین ده‌ركه‌وتووه مه‌قه‌ستێكی پزیشكی له سكیدا جێماوه.
دوباره به نه‌شته‌رگه‌ری مهقهستهكه و 35 سانتیمه‌تر له ڕیخۆڵه باریكه‌ی بڕاوه، پاش ئه‌مه نه‌خۆشه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كه تۆماركردوه كه پێشتر نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كردوه.
PM:05:46:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوهتهوه