‌لە نوێترین داهێناندا بۆتۆکس لە ژەهری هەنگەوە بەرهەمدەهێندرێت

وێستگە ستایل-

ژەهری هەنگ شۆڕشێکی نوێ بەرپا دەکات لە بواری گرنگیدان بە پێست و بەمەش دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ئەو پێکهاتانەی کە دەکرێت بەکاربهێندرێت لە دواخستنی نیشانەکانی پیری.

نوێترین توێژینەوەکان ئاشکرایدەکەن سەرەکیترین پێپتاید کە لە ژەهری هەنگدا هەیە بە "melittin" دەناسرێت، ئەم پێکهاتەیە لە توانایدایە پەرەبدات بە میکانیزمەکانی چاکبوونەوەی سروشتی پێستی مرۆڤ لە ڕێگەی هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، ئیلاستین و هایلورۆنیک ئەسید.

جێگەی باسە براندەکانی بواری جوانکاری لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سیرۆمێکی تایبەتمەندن کە لە پێکهاتەی ژەهری هەنگەوە وەردەگیرێت و دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچولۆچی سەر ڕوخسار.

ئەم هەنگاوەش بە ڕێگایەکی نوێ و سروشتی دادەنرێت کە بێ زیان بێت بۆ بەکارهێنان لە لایەن مرۆڤەوە.


PM:05:46:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌