‌قاوەی مێرولە و قالۆنچە خواستی لەسەرە

وێستگە ستایل-

پاودەرێک کە لە هاڕاوەی مێرولە و قالۆنچە دروستکراوە وەک قاوە دەخورێتەوە، ئەم خواردنەوەیە لە پەکین دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

مۆزەخانەی مێروو لە پەکین جۆرێک خواردنەوەی قاوە پێشکەش بە میوانەکانی دەکات کە هاڕاوەی مێرولە و قالۆنچەی تێکەڵاوکراوە و نرخی کوپێک 45 یوانە.

بەگوێرەی بابەتێک کە گۆڤاری"زە کەڤەر" بڵاویکردۆتەوە تیایدا ئەو کەسانەی ئەم خواردنەوەیەیان خواردۆتەوە باسیان لەوە کردووە قاوەکە تامی سوتاو و کەمێک ترشی دەدات، لە هەمان مۆزەخانە لە بۆنەی هالویندا جۆرێک شەربەت تێکەڵکراو لەگەڵ مێرولەی هاڕاو پێشکەشکراوە.

سەبارەت بە سەلامەتی ئەم خواردنەوەیە شوێنەکە باسیان لەوە کردووە بەتەواوەتی پێکهاتەکان لەکۆگاکانی فرۆشتنی بابەتی پزیشکی نەریتی چینی کڕدراون، لە پزیشکی نەریتی چینی هاڕاوەی قالۆنچە وەک یارمەتیدەرێک بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن بەکارهاتوە و کرمی ئارد وەک سەرچاوەیەکی پرۆتین بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش وەسفکراوە.

گەنجان زیاتر ئارەزووی تاقیکردنەوەی ئەم خوارنەوەیەیان هەیە و ڕۆژانە زیاتر لە 10کوپ لەم قاوەیە دەفرۆشرێت.

ئەمە یەکەم جار نیە لەچین داهێنانێکی لەم جۆرە بکرێت پێشتر قاوەخانەیەکی دیکە قاوەی بەتامی کرمی برژاو پێشکەش کردوە.


PM:05:25:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌