راغب عەلامە: ڕقم لە فەزڵ شاکر نییە
وێستگە ستایل-
هونەرمەند راغب عەلامە هاتە دەنگ پاش تۆمەتبارکردنی بە هەڵوێستی ئەو لەبارەی هونەرمەندی ناودار فەزڵ شاکر، پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردودا خۆی بەدەست یاساوەدا.
لەدیمانەیەکی تەلەفیزۆنیدا راغب نیەت پاکی خۆی بەرامبەر بە فەزڵ دوپات کردۆتەوە و باسی لەوەکردووە هەندێک کەس تۆمەتباری دەکەن بەوەی رقی لە فەزڵ بووە، بەڵام لەڕاستیدا لای وایە خۆبەدەستەوەدان بۆ یاسا باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەری کێشەی ئەو هونەرمەندە.
راغب دەڵێت" من ئەو هونەرمەندەم خۆشدەوێت کە ناوی فەزڵ شاکرە و نرخی دەنگی دەزانم، سەبارەت بە کەیسەکەی باشترین کاری کردووە کە خۆی داوە بەدەستەوە چونکە ڕاکردن نییە لەیاسا بۆ کەسێک بەدوای چارەسەردا بگەڕێت".
شایەنی باسە دادگای سەربازی لوبنان بەروارێکی دیاریکردووە بۆ دادگای کردنی هونەرمەند فەزڵ شاکر بۆ چوار دۆسییە ئەوانیش" هەبوونی پەیوەندی و هاوکاری دارایی کۆمەڵێکی چەک بەدەست و هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و کەمکردنەوەی نرخی دەوڵەت لەکاتێکدا تۆمەتبار ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە".
AM:10:42:23/11/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه