‌ماددەیەکی پاککەرەوە هۆکارە بۆ پەککەوتنی جگەر

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە کە پەیوەندی هەیە لە نێوان بەکارهێنانی ماددە کیمییاییەکان بۆ مەبەستی پاککردنەوە و ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی جگەر.

توێژینەوەیەک کە لە لایەن توێژەرانی زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە ئەوە دەردەخات پێکهاتەی تێتراکلۆرۆئیثیلین کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ماددە پاککەرەوەکاندا هەیە مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و بە مۆمبوونی جگەر 3 هێندە زیاد دەکات.

 ئەم تیمە لە توێژەران توانیویانە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی داتا لەسەر نزیکەی 1614 بەشداربوو لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 کار لەسەر ئەم بابەتە بکەن و دەرەنجام زیانەکانی بۆ خەڵکی ئاشکرابکەن، هەربۆیە پێویستە هەتا دەتوانن بەدووربن لە بەکارهێنانی ئەو ماددە پاککەرەوانەی کە ئەم پێکهاتەیەیان تێدایە.


PM:12:02:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌